ئاری هه‌رسین: پێیان وتین ریفراندۆم مەکەن بەڵام هەر کردمان

‌ئاری هه‌رسین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی

وێستگەنیوز-

ئاری هه‌رسین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی رایدەگەیەنێت، کورد پێشووتر و لەساڵی 1974ەوە داوای مافی چارەنوسی کردووە و دەوڵەتی عێراقیش دانی بەو مافەدا ناوە، بۆیە باوەڕیانوابوو بەردەوامی گرژی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و گۆڕینی بۆ شەڕ ناکرێت تاسەر بەردەوام بێت، بۆیە "لەکاتی ریفراندۆم بەڵێ پێیان وتین مەیکەن بەڵام ئێمە هەر کردمان".

ئاری هه‌رسین لەبەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تیدا باسی لەوەشکردوە، "بەبرادەرانی بەغدامان وت ئێمە 10 ساڵە شەڕ لەگەڵ یەکتردا دەکەین و هیچی لێ شین نەبوە، هەقە رێگەی دیکەی تاقی بکەینەوە و دەوڵەتی عێراقیش دانینا بە مافی چارەی خۆنوسین و حکومی خۆبەڕێوەبەری لەساڵی 1974، لەبنەڕەتیشدا شەڕ قۆناغێکی ناچارییە بۆ بەرگریکردن لەخۆت و مەبدەئ نیە".

باسی لەوەشکرد، "لەکاتی ریفراندۆم بەڵێ پێیان وتین مەیکەن بەڵام ئێمە هەر کردمان، دەرگاکانمان لێ داخرا و ئێمە پێمانوایە دەبێت سیاسەت پلانی ئەی، بی، سی، دی، ئی، ئێف، جی بێت، ئێمە وەک پلانی یەک ریفراندۆممان کرد دەرگایان لێ داخستین، فڕۆکەخانەکانیان لێ داخستین بەڵام بەخۆشحاڵییەوە سەیر و عەنتیکەیە، کە هەر پارتی، سەرکردایەتی پارتی و کاک نێچیرڤان بارزانی بوون بە جەولەیەکی دیبلۆماسی هەموو دەرگاکانی کردەوە".

ئاری هەرسین ئاماژەی بەوەشکرد، "دواتریش هەمو دەروازەکان و فڕۆکەخانەکان کرانەوە، بەڵام بۆ ئەوەش دەبێت تۆ پێی بڵێیت کە من شەڕی پردێ و سحێلام کرد و زۆر بەئازایانە کردمان".



PM:10:20:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت