هۆزه‌كه‌ی حه‌ردان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت و چونه پاڵ حكومه‌ت
وێستگه نیوزـ
جێگری دووه‌می كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق كه سه‌ربه سوننه‌كانه، له‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی سه‌حوه پشتیوانی‌یان له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی به‌غدا كرد.
ئیبراهیم حه‌میشی، جێگری دووه‌می كۆنگره‌ی سه‌حوه‌ی عێراق له لێدوانێدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند: "ویسام حه‌ردان رێچكه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی گرتوه و هیچ كات سه‌ردانی ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كیی وه‌ك ئیسرائیل و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیشی نه‌كردوه"، وتیشی "ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان له‌گه‌ڵ حه‌ردان نییه تا پرسیاری لێ بكه‌ین سه‌رسام بووه به به‌یاننامه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی عێراق عاحزین لێی".
حه‌میشی جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ لابردنی حه‌رداندایه، ئه‌وا ئه‌وانیش وه‌ك هۆزی حه‌ردان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌دان و پشتیوانیی لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه وسام حه‌ردان، وته‌بێژی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر كه به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌كه‌ی خوێنده‌وه، به‌یاننامه‌یه‌كی نوێی ده‌ركرد و وتی: "سه‌رم سوڕما له وتاره‌كه‌مدا ناوی ئیسرائیل هاتبوو".
وسام حه‌ردان "سه‌رۆكی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی عێراق"ه و له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێردا به‌یاننامه‌ی كۆتایی خوێنده‌وه كه تیایدا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و ئیسرائیل كرابوو، دواتریش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادی عێراقه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ حه‌ردان و دوانی دیكه‌ش له رێكخه‌رانی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ركرا، هه‌ر ئه‌مڕۆش حه‌ردان له ڤیدیۆیه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وت و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی خۆی له ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌ی كۆتایی راگه‌یاند و وتی "بێبه‌ریم له‌و به‌یاننامه‌یه".
حه‌ردان له پاشگه‌زبونه‌وه‌كه‌یدا وتی "به‌شداریم له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر كرد و وامزانی تایبه‌ته به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا، به‌ڵام سه‌رم سوڕما له‌وه‌ی ناوی قه‌واره‌ی زایۆنی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا تێكه‌ڵ كراوه كه من خوێندمه‌وه".
حه‌ردان ده‌ڵێت، "هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا نه‌گۆڕه و ئه‌وه كاری ده‌وڵه‌ته و مافی ئێمه نیه قسه‌ی تێدا بكه‌ین، داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌م كه روویاندا".
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەریەک لە وەسام حەردان، میسال ئالوسی و سەحەر کەریم تائی کە سێ رێکخەر و بەشداربوی کۆنگرەی (السلام والاسترداد) بوون دەرکردوە کە رۆژی هەینی لەهەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراق و ئیسرائیلیان کردوە.
PM:08:56:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 4860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت