بافڵ تاڵهبانی: كهركوك هی كهركوكییه رهسهنهكانه، نهك ئهوانهی له دوورهوه پیای ههڵدهدهن و به دروشم برینداری دهكهنهوه
وێستگه نیوزـ
لهمیانی دیدارهكانی له شاری كهركوك، بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند "کەرکوک ھی کەرکوکییە رەسەنەکانە، نەک ھی ئەوانەی لە دورەوە بەکەرکودا ھەڵئەدەن و دەیانەوێت بەدروشم و پیاھەڵدان کەرکوک بریندار بکەنەوە و نەھامەتیەکی تر بەسەر قودسی کوردستاندا بھێننەوە ."
وێڕای ھەڵوەستەکردن لەسەر گۆڕانکاریی و ھاوکێشە سیاسی و ئەمنییەکان و رووداوهکانی دوای ھەشتی تەمموز، بافڵ تاڵهبانی خوێندنەوەی بۆ سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەکێتی کردوهو و رایگەیاند "چاکسازییەکانی یەکێتی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی بوو، بۆ راستکردنەوەی ھەڵەکان و گەڕانەوەبوو بۆ رێبازی راستەقینەی مام چونکە یەکێتی وای فێرکردووین یەکێتی بین بۆ خزمەتکردن نەک یەکێتی بین بۆ بەرژەوەندی و دەستکەوتی کەسی ."
بافڵ تاڵەبانی وتی: یەکێتی و یەکێتییەکان لەمەودوا لەژیانی سیاسیاندا ئازا و ئازادتر دەبن و ھەموومان بۆ یەک ئامانج خەبات دەکەین و تێدەکۆشین ئەویش "بەھێزترکردنی یەکێتییە لە پێناو کوردستانێکی بەھێزتر و کوردستانی بوونی کەرکوک.”
ھاوسەرۆکی یهكێتی به كهركوكییهكانی وت: ئەو هێزەی دەتوانێت پشت و پەنا بێت بۆ ھێنانەدی مافەکانتان و پارێزگاری لە کوردستانی بوونی شارەکە و پێکەوەیی نەتەوە و پێکھاتەکان بکات و شەڕی مانەوە بکات تەنها و تەنھا هاوپەیمانی كوردستانە.
دوپاتیشی كردهوه كه: "لەمەودوا ھەموو کاروبارێکی یەکێتی دەبێت بە رێگای راستەقینەی یەکێتی مامدا بڕوات، ھەموو ھەوڵێکمان بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکان بێت، کەرکوکیش لە پێشینەی ئەرکەکانمان دەبێت و دەشبێت یەکێتییەکان وەک ھەمیشە خزمەت بکەن و ماندوونەبن لەھەوڵەکانیان، چونکە ئەمە ئەرکە و منەت نیە لەبەر ئەوەی کەرکوکییەکان خۆیان خاوەنی یەکێتین چۆن لەرابردوو لەگەڵ ئازار و قوربانییەکانی کەرکوک ژیاین و خوێنمان بۆ دا بەدڵنیاییشەوە بۆ سبەینێ و داھاتووش ھەر لە گەڵتان دەبین و پێکەوە شارەکەی خۆمان دەپارێزین و سەوزتری دەکەین و کوردستانی بوونی کەرکوک دەکەینەوە چەپکە گوڵی پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوە و پێکاتەکانی ئەم شارە ."
PM:08:00:27/09/2021
ئهم بابهته 2600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت