قوباد تاڵه‌بانی: دروشم بازی سودی نییه.. ده‌بێت به ده‌ورونێكی ئارام بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه
وێستگه نیوزـ
قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور كه‌رنه‌ڤاڵێی جه‌ماوه‌ریی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و ناساندنی كاندیدی لیستی هاوپه‌یمانی سازكرد و رایگه‌یاند: با بێ مه‌نت نه‌بین كه له‌م ناوچه‌یه یه‌كێتی و گۆڕان له‌م ناوچه‌یه یه‌ك كاندیدی هه‌یه، به‌ڵكو ده‌بێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنیت و بیسه‌لمێنین كه به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین.
له وتاره‌كه‌یدا بۆ ئاماده‌بووان، قوباد تاڵه‌بانی وتی "شه‌ڕه‌په‌ڕۆی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له رابردوودا هیچ قازانجێكی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه‌گه‌یاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ ئه‌و ململانێیه نه‌ماوه و وه‌ك یه‌ك تیم له‌ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانیی كوردستان له‌به‌رده‌متاین و یه‌كڕیزییه‌كه‌مان ده‌گوازینه‌وه بۆ به‌غدا تا به‌و یه‌گڕیزییه‌وه به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین".
سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان وتیشی كه به‌هێنانه‌كایه‌ی سه‌قامگیری و دابینكردنی بژێوی بۆ هاوڵاتیان ده‌توانین ئه‌وانه‌ی كه لێمان زویر بین ئاشتیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش به دروشم و هات و هاوار و موزایده و قسه‌ی زل ناكرێت، دروشم بازی سوودی نه‌بووه، شه‌ڕی فه‌یسبوك سوودی نه‌بووه".
له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا قوباد تاڵه‌بانی داوایكرد هه‌مووان به یه‌ك ده‌ه‌نگ و به ده‌نگێگی زوڵاڵ پێكه‌وه بڵێین "به یه‌كه‌وه به‌هێزترین" كه ده‌نگه‌كه له‌وه‌ی دوێنێ به‌رزتر بێت.
PM:05:44:27/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت