عێراق پاسپۆرت بە کۆچبەرانی عێراقی لە نێوان لیتوانیا و بیلاروس دەدات

‌کۆچبەرانی لیتوانیا

وێستگە نیوز_

وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رایگەیاند، دەستدەکات بە پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرە عێراقییانەی لە سنوری نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا گیریان خواردووە.


ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاویکردۆتەوە، رایگه‌یاندووە،" وەزارەتی دەرەوە بەدەنگ داواکاری بەشێک لە پەنابەرانی گیرخواردووی عێراق لە سنورى نێوان لیتوانیا و بیلاروسیا دەچێت بە پێدانی پاسپۆرت پێیان".

ئاماژەی بەوەشدا، "باڵیۆزخانەی عێراق لە پۆڵەندا شاندێکی ناردووە بۆ سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا بە ئامانجی پێدانی پاسپۆرت بەو پەنابەرانەی بەنیازن بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "یەکێکی دیکە لە ئامانجی ناردنی شاندەکەی باڵیۆزخانە بۆ ئەو ناوچەیە ئاگاداربوونە لە دۆخی مانەوە و گوزەران و پێداویستییە مرۆییەکانیان".


PM:04:20:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 4120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت