هەدەپە بۆ قوباد تاڵەبانی: بەڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی خۆشحاڵین

‌کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و شاندی هەدەپە

وێستگە نیوز_

شاندێکی هەدەپە، لە سلێمانی سەردانی قوباد تاڵەبانی-یان کرد، بەپێی ڕاگەیەندراوێک، شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕیوە بە ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی، هاوکات قوباد تاڵەبانی، رایگەیاندووە، یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆڕى بەرامبەر دۆزی کورد هەیە.  


بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، ئەمرۆ دووشەممە، 27ی ئەیلوولی 2021. قوباد تاڵەبانی سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان لە‌ بینای ھاوپە‌یمانی كوردستان لە‌ شاری سلێمانی پێشوازیکردووە لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەداوە، لەم قۆناغەدا وەک یەکێتی بۆیە لەگەڵ بزووتنەوەى گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەمان بەستووە تا یەکریزی بەدی بهێنین وەک دوو هێزی سیاسی کاریگەرى سەر گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە، لەپێناو پاراستنی مافى هاوڵاتیانی کورد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، شاندەکەی هەدەپە خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بەوەى یەکێتی و گۆران ئەم هاوپەیمانێتیەیان پێکهێناوە و لەم هەڵبژاردنەدا یەک گوتارن کە ئەمەش بەقازانجی گەلى کورد دەبێت. هاوکات، قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەداوە، یەکێتی سیاسەتێکی نەگۆڕى هەیە لەبەرامبەر دۆزی کورد و هەمیشە لەگەڵ گرتنەبەرى شێوازی گفتوگۆ و چارەسەرى ئاشتیانەى کێشە و ململانێ سیاسیەکاندایە.

شاندەکەى پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە پێکهاتبوون لە مەرال داناش بەشتاش سەرۆکی کۆما هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، مەحمود تۆخرۆل ئەندامی رێڤەبەری ئەنجومەنی گشتی لە تورکیا، ساڤاش ئیزلیرکین و حیکمەت هاتیپ نوێنەرانی هەدەپە لە باشوری کوردستان.



PM:04:05:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت