بافڵ تاڵەبانی: دەبێت وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکییان گەیاند بەم رۆژە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
بافڵ تاڵهبانی، هاوسهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستان رایگهیاند، دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەن و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەنەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە.
به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، لە چوارچێوەی کۆبوونەوە و دیدارەکانی لە شاری کەرکوک، ئهمڕۆ دووشهممه بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەندیکا و کۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی بڕیار و ستراتیژی نوێی حزبهكهی بۆ کۆی پرسەکان و چاکسازییەکانی رێکخراوەیی و سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئامادەبووان روونکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، كه رۆڵی سەندیکا و رێکخراوەکان لەم قۆناغی خەباتی دەنگدان و دیموکراسییەدا گرنگە و وەک ھەمیشە پێویستە بە گیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە خەباتی پیشەییتان بخەنە خزمەتی سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان چونکە سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان باسکی بەھێزکردنی داکۆکی دەبێت لە مافی ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانی کەرکوک.
وتیشی: "وەک جاران کەرکوک سەوزدەکەینەوە و ئەو گیانی پێکەوەژیانەی ھەبووە لەنێوان ھەموواندا دەیبوژێنینەوە و کەرکوک دەکەینەوە کەرکوکی یەکێتییەکەی مام. بۆیە دەبێت ھاوپەیمانی کوردستان سەربخەین و بەم خەباتی دیموکراسییە وەڵامی ئەوانە بدەینەوە کە کەرکوکیان گەیاند بەم رۆژە".
PM:03:19:27/09/2021
ئهم بابهته 1096
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت