ئەو کاندیدەی پرۆژەی بۆ ماتۆرسوارەکان هەبوو کشایەوە

‌سەلام عەزیز

وێستگە نیوز_

سەلام عەزیز، کاندیدی سەربەخۆ لە بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. ئەو بەڵێنیدابوو پرۆژەی بۆ ماتۆڕسکیلەکان هەبێت.  


ئەمرۆ 27ی ئەیلوولی 2021. سەلام عەزیز بە ماڵپەری کەرکوک ناو-ی وتووە، "كاندیدی زۆر هەن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو كەسایەتییەی هەمە لەدەستی نەدەم، لە كاندیدایەتی پەشیمان بومەوە و پاشەكشێم كرد".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە لەم وڵاتە پشتی باشت هەبێت تا بچیتە ناو ڕکابەری هەڵبژاردنەوە و هۆكارێكی دیکەش ئەوەیە کە دەنگی كورد لە كەركوك پەرتەوازە نەبێت".

پێشتر سەلام عەزیز لە کەرکوک، بەڵێنی بەو گەنجانە دابوو کە خولیای ماتۆڕسکیلیان هەیە، ئەگەر لە هەڵبژاردندا دەنگی پێویست بۆ بوون بە ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەدەست بهێنێت، لە ڕێگەی "پرۆژەی خولیای ماتۆڕسکیل"ـەوە لەسەر ئەرکی خۆی گۆڕەپانێکیان بۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی خولیاکەی خۆیانی تێدا ئەنجام بدەن و ڕێکخراوێکیشیان بۆ دادەمەزرێنێت تا بەرگری لە مافەکانیان بکات.


PM:02:26:27/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 1008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت