بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند

‌وێنەی دوو تۆمەتبارەکە

وێستگە نیوز- 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆمەتی بەکارهێنانی  ماددەی هۆشبەر  دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند. 

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە،  بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ف. ل. ع) و (ع. ن. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیر کرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) بێ تابلۆدا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات کران.


PM:06:43:26/09/2021






ئه‌م بابه‌ته 2244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو