به‌فه‌رمی گفتوگۆی نرخی دۆلار یەکلایی کرایەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە پرۆژه‌ یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2022 جێگیرە و هیچ گۆڕانێک تیایدا روونادات.



ئەمڕۆ دووشەممە، حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە رۆژنانەمی سەباحی فەرمی راگەیاند، بیرۆکەی بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار چەندین ساڵە پێشنیازکراوە، بەڵام حکومەتەکانی پێشوو بوێری ئەوەیان نەبووە جێبەجێی بکەن، چونکە چەندین کێشە و گفتوگۆ بەدوای خۆدا دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشدا، حکومەت چەند هەنگاوێک دەگرێتەبەر و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدات، "لەو باوەڕەشدانیم ئەم حکومەتە نرخی دۆلار دابەزێنێت و لە بودجەی 2022 شدا کە هەر ئەم حکومەتە ئامادەی دەکات پاشەکەشەی لێ ناکات و نرخی دۆلار دانابەزێنێت".

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی رابردوودا حکومەت دڵنیانەبوو لەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، بەڵام دواتر نرخی نەوت بەرزبووەوە، بۆیه‌ تەنانەت ئەگەر نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە ئەگەر بەباشی نەوتی خاو ئیدارە نەکرێت ئەوا گرفتی بۆ دروست دەبێت.

باسی لەوەشکرد، جۆرێک لە بەرزبوونەوەی یەدەگی بیانی هەیە، بەڵام بەهۆی کورتهێنانی کەڵەکەبووەوە نەتوانراوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.

هەروەها، هەر زیادەیەکیش هەبێت ئەوا حکومەت لەیەکەم هەنگاویدا کورتهێنانەکانی پێ پڕدەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ بانکی ناوەندی عیراق نرخی یەک دۆلاری بە هه‌زارو 460  دینار جێگیر کرد.


PM:01:08:06/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 15632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت