چوار زانكۆی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامیان راگه‌یاند
زانکۆی سلێمانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
هه‌ریه‌كه له زانكۆكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، گه‌رمیان و سۆران واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنیان راگه‌یاند.
ئەنجومەنی باڵای زانکۆی سلێمانی بەفەرمی پێشنیازی کردووە 19ی ئه‌یلوولی 2021، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی زانکۆی سلێمانی بێت، لە ناو کەمپ.
هاوكات زانكۆی هەڵەبجە بە فەرمی بڕیاریدا 19ی ئەیلولی ئەمساڵی وەک یەکەم رۆژی ساڵی نوێ خوێندن بێت.
هاوکات زانکۆی سۆران، بە فەرمی بڕیاریدا 25ی ئه‌یلول یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت. زانکۆی گەرمیانیش بڕیاریدا 12ی ئه‌یلول یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن بێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بڕیاره 14ی ئه‌یلولی 2021، ده‌وامی سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كان له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
PM:06:07:31/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت