حەلبوسی و ماکرۆن دەرئەنجامەکانی لوتکەی بەغدا تاوتوێ دەکەن
محەمەد حەلبوسی و ئیمانیۆل ماکرۆن
وێستگەنیوز-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا لە بەغدا کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی بەغدا- پاریس و دەرئەنجامەکانی لوتکەی بەغدایان بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوبەشی تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکرەوە، ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ ئیمانیۆل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکاندا سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان و شاندێکی باڵای فەڕەنسا ئامادەی بوون وباس لە پەیوەندییەکانی بەغدا- پاریس کراوە.
ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەکەا کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەمەبەستی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوبەشی تاوتوێ کراوە.
لە کاتێکی هەستیار و چارەنووسسازدا، ئەمڕۆ شەممە سەرکردە و نوێنەری 13 وڵاتی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی کۆبوونەوە. کۆنگرەکە بە وتارێکی مستەفا کازمی دەستیپێکرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق هۆشداریدا لە سەرهەڵدانەوەی داعش.
لووتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە دوای ساڵی 2003ـەوە فراوانترین کۆبوونەوەی سەرۆک و وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتە لە عێراق. ئامانجێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە عێراق رۆڵی نێوەندگیری لە کێشە و ململانێکانی ناوچەکە ببینێت.
PM:08:32:28/08/2021
ئهم بابهته 3756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت