له ههڵهبجه دهروازهی نێودهوڵهتی سازان لهگهڵ ئێران دهكرێتهوه
وێستگه نیوز ـ
سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە کە دەروازەی سازان بکرێتە فەرمی و بەفەرمی رێکارەکانی دەستیپێکردووە.
غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، ''هەفتەی رابردوو نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کیتابی فەرمی ئاگاداریکردین کە سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە کە دەروازەی سازان بکرێتە فەرمی و بەفەرمی رێکارەکانی دەستیپێکردووە.''
ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، ''بۆیە لێرەوە هیوادارین حکومەتی هەرێم چیتر نەبێتە رێگر لەبەردەم کارەکانی ئەم پرۆژە گرنگە و هەڵەبجە لەو پەڕاوێز خستنە دەرباز بکەن، هەرکەسیش رێگری یان سستی لەم پرۆژەیە بکات پێویستە سزای توند بدرێت.''
PM:04:47:25/08/2021
ئهم بابهته 1400
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت