وەزیری بازرگانی: گرانبونی نرخی ئارد هۆکاره‌كەی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یە
وێستگەنیوز-
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە گرانبونی نرخی ئارد هۆکاره‌كەی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وەزارەتەکەیاندایە و پەیوەندی هەیە بە بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه، بەڵام "به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئەوەی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان کەمبکەینەوە".
کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بەدەنگی دەنگی ئەمریكای راگەیاند، "گرانبونی نرخی خواردەمەنی بەتایبەت ئارد هۆکاره‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بەڵکو په‌یوه‌ندی به بۆرسه‌ی جیهانییه‌وه هه‌یه له‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نییه هه‌ر ته‌نێک ئارد 60 دۆلاری چۆته‌سه‌ر بۆیه نرخی ئه‌و ئارده‌ش له بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان زیاد بووه،بۆیە ئەوەی پەیوەندی بە ئێمەوە هەیە وەک حکومەتی هەرێم ڕۆژی پێنج شەممە کۆدەبینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌ڵێنی ئه‌وه بەخەڵک ده‌ده‌ین وه‌کو وه‌زاره‌ته‌که‌ی خۆمان و وه‌کو وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان هه‌موومان له‌سه‌ر خه‌تیین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانه‌ی که له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه بتوانیین به‌کاری بهێنیین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی ئارد له بازاڕه‌کان."
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ نانەواخانە و سەمونخانەکان سلێمانی گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و رایانگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەندین مانگە لەزیاندان ناچارن "شەش نان بکەین بەهەزار دینار، هۆکاری گرانبونی نانیش ئەوەیە حکومەت لەهیچ بوارێک‌دا هاوکارییمان ناکات".
هاوکات رۆژی دووشەممە قایمقامیەتى سلێمانى راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد "نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی کۆبونەوەو گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی نانەواخانەکان کرد کە خۆی لە گرانبوونی نرخی ئارد و سوتەمەنی دەبینێتەوە، لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوەو هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت".
AM:11:28:24/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت