داوا ده‌كرێت زەوییەکانی زانکۆی سلێمانی بخرێتەوە خزمەتی مامۆستایانى زانكۆ نەک کۆمپانیا
وێستگه نیوز-
سێ په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن، 82 دۆنم زەوی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو، داواشده‌كه‌ن زەوییەکانی زانکۆی سلێمانی، بخرێتەوە خزمەتی زانکۆ و فەرمانبەران و مامۆستایانی نەک کۆمپانیا.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئاشنا عه‌بدوڵا، دابان محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانن له په‌رله‌مانى كوردستان له نوسراوێكدا رایانگه‌یاند،82 دۆنم زەوی زانکۆی سلێمانی دراوە بە کۆمپانیایەک وەک قەرەبوو، گوایە لە کاتی دروستکردنی پرۆژەی ھەواری فەرمانبەران(( کە پرۆژەیەکی نیشتەجێبونە)) زیانیکردوە! کۆی پرۆسەی پێدانی ئەم زەوییە نا شافافە و بەبێ ڕەزامەندی ئەنجومەنی زانکۆ زەوییەکە بە کۆمپانیا دراوە! لە کاتێکدا چەندین فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆی سلێمانی، لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون، دوای چەندین ساڵ خزمەت، وەک مافێکی سەرەتایی پارچەیەک زەوییان پێبدرێت.
ده‌شڵێن، نیگه‌رانیه‌كانی دانیشتوانی پرۆژەی هەواری زانکۆی سلێمانی لە کۆمپانیای جێبەجێکار ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە ھەڵکشانە، به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردومانه چه‌ند دیوێكی ئه‌م پرۆژه‌یه و كاری كۆمپانیاكه شایه‌نی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن و به‌دواداچونه به‌نمونه: بۆ به‌ستنی پێوه‌ری كاره‌با داوای 300$ و بۆ سیاجی بۆ پرۆژەکە داوای 490$ دۆلار له دانیشتوانی پرۆرژه‌كه كراوه، و بۆ گرێبه‌ستی فرۆشتن داوای یه‌ك ملیۆن دینار له هاوڵاتیان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، نه‌بونی هێڵی گشتی گواستنه‌وه و وه‌رگرتنی پاره‌ی خزمه‌تگوزاری و پابه‌ند نه‌بونی كۆمپانیا به به‌شێك له بڕگه‌كانی گرێبه‌ست، گرفتی دیکەی پرۆژەکەن، کە بەوتەی دانیشتوانی پرۆژەکە لە بری خزمه‌تی فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا بوەتە هۆكار بارگرانی بۆ سودمه‌ندبوان.
جه‌ختیشیان كرده‌وه، تا ئێستا لە سێبەری یاسای وەبەرھێنان و بۆ پرۆژەکانی نیشتەجێبوون، پێمان وانیە، ھیچ کەس و کۆمپانیایەک زیانی کردبێت! بە پێچەوانەوە سەدان کەس بون بە ملیۆنێر و چەندین کەسیش بون بە ملیاردێر، لە ئێستاشدا پێدانی 82 دۆنم زەوی زانکۆی سلێمانی بە کۆمپانیا وەک قەرەبوو کە بەھاکەی دەیان ملیۆن دۆلارە، بە کارێکی ناڕەوا و نادروست دەزانین و پێویستە زەوییەکانی زانکۆی سلێمانی، بخرێتەوە خزمەتی زانکۆ و فەرمانبەران و مامۆستایانی نەک کۆمپانیا.
PM:02:50:15/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3000
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت