هاتوچۆی سلێمانی خەونی منداڵێكی توشبوی شێرپەنجەی به‌دیهێنا و كردی به‌ پۆلیس


وێستگه‌ نیوزـ

ئەو منداڵە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرێت و ئازایانە ڕووبەروی دەبێتەوە، ئاواتیشی ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بچێتەسەر شەقامەکان و ببێت بە پۆلیسی هاتوچۆ.

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان بە هاوكاری " بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و دەزگای میدیایی كوردسات خەونی منداڵێكی تووشبووی شێرپەنجە به‌دیهێنا كه‌ ئاواتی ئەوەبوو ببێت بە پۆلیسی هاتوچۆ.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاندوه‌ كه‌ بۆ یه‌ك رۆژ منداڵه‌كه‌یان كردوه‌ به‌ پۆلیسی هاتوچۆ و لەگەڵ كارمەنداندا بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس سەردانی شەقامەكانی شاری سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كرد .


PM:11:36:14/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 3808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت