نوێترین لێدوانی حکومەتی عیراق دەربارەی نرخی دۆلار


وێستگه‌ نیوز ـ
حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، داهاتووی نرخی دۆلار لە پرۆژەیاسای ساڵی داهاتوو گفتوگۆدەکرێت و یەکلاییدەکرێتەوە جەختی كردەوە كە ئەگەر گۆڕانكاری لە نرخەكەی نەكرێت وڵات دوچاری گرفتی ئابووری گەورە دەبێتەوە.


جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

حەسەن نازم، وتەبێژی حکومەتی عیراقی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە رایگەیاند، لوتکەی بەغدا کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، نوێنەرانی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ و هەرێمایەتی‌ ئامادەی‌ دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا چەند بڕگەیەکی‌ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە دادگای فیدڕاڵی بەهەڵپەسێراوی ماونەتەوە و هێشتا چاوەڕێی ئەنجامەکانن و وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان دەستیکردووە بە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022.

باسی بەوەشکرد، بەرزبووەنەوەی نرخی دۆلار کاریگەری نەرێنی هەیە و چەند ئاڵەنگارییەکی کەمی لەبەردەمە و ئەگەر حکومەت گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا نەکات ئابووری وڵات دوچاری گرفتی ئابووری گەورە دەبێتەوە و بە گۆڕینی نرخی دۆلار گرفتەکان چارەسەر نابن.

لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەیدا ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی ناوەندی لە بواری پرۆژەی نیشتەجێبووندا لەپێش حکومەتی هەرێمەوەیە بەشێویەکی بەرچاو بەجۆرێك حکومەتی عیراقی بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون داوە بەتایبەت ئەو پڕۆژانەی ماوەیەکی زۆرە ماونەتەوە و تەنانەت قستەکانیش لەسەر هاوڵاتیان ئاسانکردووە.


PM:12:18:14/08/2021


ئه‌م بابه‌ته 11484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت