باندێكی رێگر له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا..به زه‌بری چه‌ك پاره‌یان له خه‌ڵك سه‌ندوه
وێستگه نیوزـ
هێزه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر چوار باندیان دەستگیرکرد كه بەناوی ساغکردنەوەی دۆلاری لیبیەوە بەزەبری چەک پارەیان لەخەڵک سەندوە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند، دوای تۆماركردنی چەند سکاڵایەک و پاش چەند مانگێک بەدواداچون ئەو باندانە دەستگیرکراون کە باندی رێگربون و پاره‌یان له هاوڵاتیان سه‌ندوه به‌جۆرێك كه ئەو کەسانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ "دۆلاری لیبی" کردوە، خەڵکیان بانگکردوە بۆ شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری دواتر بەزەبری چەک پارەیان لەو هاوڵاتییانە وەرگرتوە.
ئاشكراشیكرد كه تا ئێستا چوار باندی لەو شێوەیە کە بانگەشەی مامەڵەی دۆلاری لیبییان کردووە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا هیچ دۆلارێکی لەو جۆرە بونی نییە.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت كه ئەندامانی باندەکان دانیان بەوەداناوە کە 30 هەزار دۆلار و دوو ئۆتۆمبێلیان لە هاوڵاتییان سەندوە.
PM:06:26:02/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 2908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت