پۆلیسی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیر كرد
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه كه‌سێك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراوه كه تۆمه‌تباره به به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه كه ئه‌و كه‌سه بە ناوی (ھ. ر. ق) له‌لایه‌نبەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتباری ناوبراو ڕێکخراوه و بەپێی ماددە (30) تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان دراوه‌ته دادگا.
PM:04:32:01/08/2021
ئه‌م بابه‌ته 3228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت