له شارێكی عێراق مامۆستایه‌كی زانكۆ و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی لە یەک رۆژدا به كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی پارێزگای دیالە رایگه‌یاند مامۆستایەکی زانکۆ و سیان له ئەندامی خێزانەکەی لەیەک ڕۆژدا بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا.
مامۆستاكه ناوی "عەزید دەهەلەکی" بووه و لە زانکۆی دیالە مامۆستا بووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه و لەهەمان ڕۆژیشدا دایکی و برایەکی و خوشکێکی بە پەتاکە كۆتایی به ژیانیان هاتووه.
له عێراق كۆرۆنای ده‌لتا بڵاوبووه‌ته‌وه كه به كۆرۆنا هندییه‌كه ناسراوه، ئه‌م جۆره گۆڕدراوه‌ی كۆرۆنا كوشنده‌تره و خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له عێراق ئاماری كۆرۆنا زۆر زیادی كرد و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توشبونی 9 هخه‌زار و 146 كه‌س و مردنی 55 توشبوو و چاكبوونه‌وه‌ی 8 هه‌زار و 492 توشبوی به په‌تاكه راگه‌یاند.
بەگشتی له عێراق یه‌ك ملیۆن و 552 هه‌زار و 648 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 18 هه‌زار و 287 له‌و توشبوانه مردون و یه‌ك ملیۆن و 411 هه‌زار و 29 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه.
PM:05:16:25/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت