تووشبوویه‌كی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش له كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا
دیمەنێک لە شاری کەرکوک
وێستگه نیوز ـ
توشبوویەکی نه‌خۆشی کەڕووی رەش لە کەرکوك گیانی لەدەستدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوكیش سه‌باره‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه میدیاییه‌كان، كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌شه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه، ئافرەتێکی بەتەمەنە و چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانەی "شیفا" له كه‌ركوك لەژێر چاودێری چڕی تەندروستی بووه.
هاوكات، له‌به‌ر باردوردۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.
نه‌خۆشی كه‌ڕووی ره‌ش، نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌یه و پێویسته پێشوه‌خته ئاشكرا بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێكڕای مردنی تووشبووان به‌و نه‌خۆشییه ده‌گاته 54%، ته‌نیا به تووشبوون، مرۆڤ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا رووبه‌ڕووی مردن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ناگوازرێته‌وه.
PM:01:26:23/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 3336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت