حكومه‌ت بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كرد

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بەبڕی 480 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخان کرد.



وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: "لەپێناو گرینگیدان بە رەوشی تەندروستی هاووڵاتییانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید، کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی، بۆ تەرخانکردنی بڕی 480 ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە".


PM:02:21:18/07/2021


ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت