ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه: ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بن به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان توشی ڕوداوی نه‌خوازراو ده‌بین
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له‌م پشوه‌دا و پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پابه‌ند نه‌بن به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌داخه‌وه پێشبینی كاره‌ساتی نه‌خوازراو ده‌كه‌ین.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، "ھاوڵاتیانی پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه به‌داخه‌وه ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای ھه‌ڵه‌بجه زیاد ده‌كات، له‌ئێستادا ھۆڵه‌كانی چاودێری چر به‌داخه‌وه پڕن له نه‌خۆش و توانای وه‌رگرتنی ھیچ نه‌خۆشێكی تریان نیه، ژماره‌یه‌كی تر له نه‌خۆش كه باری ته‌ندروستییان ناجێگیره له قاوشه‌كانی كۆرۆنان".
دوپاتیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌م پشوه‌داو پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پابه‌ند نه‌بن به ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌داخه‌وه پێشبینی كاره‌ساتی نه‌خوازراو ده‌كه‌ین، ده‌گونجێت توشی ڕوداو و حاڵه‌تی نه‌خوازراو ببین كه نه‌توانین چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشه‌كان بكه‌ین".
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌فتانه په‌یوه‌ست به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ڕوی له هه‌ڵكشانه، به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردو له روی توشبون و مانه‌وه له نه‌خۆشخانه دو هێنده زیادیكردوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو له جۆری ده‌لتا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه و له ئێستاشدا دڵنیابونه‌ته‌وه كه ئه‌م جۆره له هه‌رێمی كوردستان بڵاوبوه‌ته‌وه.
PM:06:00:15/07/2021
ئه‌م بابه‌ته 1480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت