گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

‌ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر

وێستگەنیوز-

دوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپا بۆ زیاتر لەساڵێک بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوەڕێ دەکرێت لەسەرەتای مانگی تەمموزەوە جارێکی دیکەش گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.

لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا ئەحمەد ھۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی مانگی ئازاری ساڵی رابردوو بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی ئەوروپا راگیران، بەهۆیەوە داهاتی فڕۆکەخانەکان بۆ زیاتر لەنیوە دابەزی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا تەنها ئەو کەسانەی پێویستی پزیشکییان هەیە دەتوانن سەردانی وڵاتانی ئەوروپا بکەن، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا چاوەڕێ دەکرێت لە مانگی تەمموزدا ھاتوچۆی گەشتیاران لەنێوان ھەرێم و وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.

17ی ئازاری ساڵی 2020 و بە ئامانجی خۆپارێزی بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بڕیاری راگرتنی سەرجەم گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی پەسەندکرد و دواتریش بەچەند قۆناغێک گەشتەکانی ئاسایی کردەوە.


PM:11:46:19/06/2021


ئه‌م بابه‌ته 3828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت