سهڵاحهدین بههادین: فەڵەستین دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی
سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی
وێستگه نیوز ـ
سهلاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان پهیامێكی له بارهی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سهر نوێژخوێنانی مزگهوتی ئهقسا و بۆردومانی كهرتی غهزه بڵاوكردهوه و رایگهیاند، فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و دەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی.
سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی له ئهكاونتی خۆی له تویتهر پهیامێكی بڵاوكردووهتهوه و دهڵێات: "بەداخەوە، لەم بەرە جەژن و وەرزە پیرۆزەدا، بینەری دیمەنی پەلاماری دڕندانەی داگیرکاری ئیسرائیل دەبین بۆ قودسی پیرۆز و مزگەوتی ئەقسا و بۆردمانی کەرتی غەزە".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "بەدڵنیاییەوە فەڵەستین بەرەی پێشەوەی جەنگی هەقە و ئەبێتە سەرەخۆرەی داگیرکار و شکستی ئاغاکانی، ستەم هەرگیز تاسەر نەبوەو ئایندەی نیە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، گرژییەکانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دوێنێ دووشەممە 10ي ئاياري2021،پێی نایە قۆناخێکی نوێوە کاتێک بزووتنەوەی حەماس سەدان مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل زیاتر لە 130 شوێنی لە غەززە بۆردوومانکرد و بەهۆیەوە لانیکەم 25 کەس کوژران کە لەنێویاندا منداڵیش هەية.
بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی غەززە، نۆ منداڵ لەناو ئەو کەسانەدان کە کوژراون و 125 کەسی دیکەش برینداربوون.
هێرشە مووشەکییەکان و بۆردوومانەکان هاوکاتن لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیل و نوێژخوێنان لە مزگەوتی ئەقسا کە تا ئێستا زیاتر لە 700 فەلەستینی بەو هۆیەوە برینداربوون و وایکردووە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی وڵاتان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان بکەن.
گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانوویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردووە. بە بڕیاری دادگە داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن، دانیشتووانەکەشی دەڵێن، دەتوانن خانووەکانیان لێبستێنن، ئەگەر بەسەر لاشەیاندا بڕۆن.
PM:05:33:11/05/2021
ئهم بابهته 2544
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت