له‌ هه‌رێم بۆ دووه‌م رۆژ چاكبوونه‌وه‌ له‌ كۆرۆنا له‌ تووشبوون زیاتره‌

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 664 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات، هه‌زار و 117 حاڵەتی چاکبوونەوە و نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراوە.



بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەجۆرێک بووە کە، لە هەولێر 141 کەس، سلێمانی 207 دهۆک 223، گەرمیان 73، هەڵەبجە 20 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەکاتێکدا، هه‌زار و 117 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمارکراوە و لەو رێژەیەش، لە هەولێر 294 کەس، سلێمانی 388، دهۆک 369 کەس، گەرمیان 51 راپەڕین چوار، هەڵەبجە 11 هاوکات، لەسەرتاسەری هەرێم نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ساڵی 2019 دا لە شاری وهانی چین، تا ئێستا لە هەرێم 135 هەزار و 815 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات 115 هەزار و 330 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 831 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:04:04:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت