کۆمسیۆنی هەڵبژاردەکان بەم مەرجانە کارمەند وەردەگرێت

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق راگەیاند، پێویستە ئەو کەسەی دەبێتە کارمەندی سەر سندوق بڕوانامەی ئامادەیی و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایە و لەدایكبووی ساڵی 2003 و زیاتربێت و تۆماری تاوانی نەبێت.



جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتی راگەیاند: کۆمسیۆن دوو شێواز بۆ دیاریکردنی کارمەندی سەر سندووق پەیڕەودەکات.

راشیگەیاند: پێویستە ئەو کەسە بەلایەنی کەمەوە هەڵگری بروانامەی ئامادەیی بێت و کارتی دەنگدانی هەبێت و دانیشتووی ئەو پارێزگایەبێت کە دەیەوێت کاری لێبکات.

باسی لەوەشکرد، پێویستە ئەو کەسە تەمەنی سەرو 18 ساڵ بێت و بەڵێننامەیەك پڕکاتەوە کە تۆماری تاوانی نییە.

دەشڵێت، کاتی پێشکەشکردن لەرێگەی دەزگاکانی راگەیاندووە بڵاودەکرێتەوە و بەشێوەی ئەلیکترۆنی پڕدەکرێتەوە و فەرمانبەرانیش دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.


PM:03:33:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت