ئەفسەرێكی باڵای كورد لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق لە پۆستەكەی دوور خرایه‌وه‌

‌عەمید كاوە حەسەن تاڵەبانی

وێستگه‌ نیوز ـ

به‌هۆی به‌شداری كردنی له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ عیراقییه‌كان و خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان، به‌ فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستگیركراو له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌.



دوای ئەوەی عەمید كاوە حەسەن تاڵەبانی، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانە رێكخراوەكانی ئاژانسی هەواڵگری لە پارێزگای موسەنا، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی ئاینیی یەكێك لە كەناڵە عیراقییەكان، لەسەر داوای پێشكەشكارەكە، چەند ئایتێكی قورئان بەدەنگەوە دەخوێنێت، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ دەستگیردەكرێت و بەهۆیەوە لەپۆستەكەی دوردەخرێتەوە.

عەمید كاوە تاڵەبانی، یەكێكە لە ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆی عیراق و بۆ ماوەی ساڵێك پۆستی بەڕێوەبەری هەواڵگری و نەهێشتنی تیرۆری لەكەركوك وەرگرد، دواتر گوازرایەوە بۆ موسەنا و كرایە بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانی پارێزگاكە.

عەمید كاوە حەسەن، لەخێزانێكی كوردی گەڕەكی شۆرجەی شاری كەركوكە، لەتەمەنی گەنجێتیدا دوو جار ئاینی خۆی دەگۆڕێت تا دواجار ماڵیان دەگوازرێتەوە شارەكانی باشوور و دەست بەخوێندنی قورئان دەكات، ئێستا جكە لەپۆستە ئەمنییەكەی، ناوێكی دیاری نێو قورئان خوێنەكانی عیراقەو بە ئەبو فەزڵ جەعفەری ناسراوە.
 
دورخستنەوەشی لەپۆستەكە بەهۆی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی ئاینی بەجلوبەرگی سەربازی و خۆناساندنی وەك قورئان خوێن، لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی ناڕازیی زۆری لێكەوتوەتەوە.


PM:02:37:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت