له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا هه‌شت كه‌س به‌هۆى روداوى هاتوچۆ له‌ دهۆک گیانیان له‌ده‌ستداوه‌


وێستگه‌ نیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا دەکات و ده‌ڵێت، تا کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە سنووری پارێزگاکە 252 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 282 کەسیش بە سەختی برینداربوون.
 
موقه‌دەم ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پلانی ئەمنی هاتووچۆی پارێزگاکەی بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و هەروەها ئاماژەی بە ئاماری چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا و رایگەیاند: "لە رۆژانی جەژندا سەرجەم کارمەندانی هاتووچۆ بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە ئەرکدا دەبن و لە هەموو ترافیک لایتەکانیش پۆلیسی هاتووچۆیان لێدەبێت".
 
ده‌شڵێت، وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک هاوئاهەنگیان لەگەڵ هەموو دامودەزگە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک کردووە، وەکو پۆلیس و پێشمەرگە و زێرەڤانی و دادگەی باڵای پارێزگای دهۆک.
 
وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ئاماژەی به‌وه‌شكرد لە "رۆژانی جەژندا هەر ئۆتۆمبێلێک دەستی بەسەردا بگیرێت، تاوەکو دوای جەژن رادەستی خاوەنەکەی ناکرێتەوە".

 جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک ئاماری 4 مانگی سەرەتای ئەمساڵی راگەیاند و وتی: " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو کۆتایی مانگی 4، لە ماوەیەدا 252 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 29 کەس گیانیان لەدەستداوە و 282 کەسیش بە سەختی برینداربوونە".
 
سەبارەت بە ئامارەکانیش تەنیا لە مانگی رەمەزان، ئازاد تەها وتی: "47 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە، 71 کەس بریندار بوونە و 8 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. زۆربەی ئەو رووداوانەشی کە لەو مانگە روویانداوە، لەڕێگەکانی دەرەوە بووە و هەندێکیشی لە سەنتەری شار تۆمارکراوە". بە گوتەی ئازاد تەها تەنیا لە مانگی رەمەزان " 966 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون، 1039 مۆڵەت دابەشکراوە، 62 هەزار 593 سەرپێچیش تۆمارکراون".


PM:02:36:11/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 4356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت