شاره‌وانى سلێمانى ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ قوتابخانه‌یه‌ك له سلێمانى بفرۆشرێت
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه گوایه شاره‌وانى سلێمانى حه‌وت قوتابخانه ده‌فرۆشێت دووره له راستیه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات به‌ڵام ماوه‌یه‌كى پێش ئێستا به نوسراوێكى شاره‌وانى بۆمان هات كه دوو خوێندنگه هه‌یه بخرێته مزایه‌ده‌وه به‌ڵام ئه‌م بڕیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
زه‌رده‌شت ره‌فیق مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى كه له سۆشیال میدیایا بڵاو بۆته‌وه گوایه شاره‌وانى سلێمانى حه‌وت قوتابخانه ده‌فرۆشێت هه‌مووى دووره له راستیه‌وه هیچ نوسراوێكى ره‌سمى نیه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌یه‌كى پێش ئێستا به نوسراوێكى شاره‌وانى ژماره 63 له 19ى شوباتى 2020 بۆمان هات كه دوو خوێندنگه هه‌یه، ئه‌و دوقوتابخانه‌ش یه‌كێكیان (سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبیه ئه‌وى دیكه‌ش كۆلێژى سلێمانیه) دوو خوێندنگه‌ن به زمانى توركى تێیدا ده‌خوێنرێت و خوێندن به پاره‌یه به حساب بخرێته مزایه‌ده‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه، شاره‌وانى سلێمانى له 3ى ئایارى 2021 له په‌یجى فه‌رمى شاره‌وانى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه ئه‌و دوو قوتابخانه‌یه نافرۆشێت و زیادكردنى ئاشكراشى بۆ ناكرێت.
هه‌روه‌ها له رۆژنامه‌كانیش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، فرۆشتنى ئه‌و مه‌كته‌بانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بریاره‌كه ده‌رچووه، بۆ هه‌موو پارێزگاكان بووه ته‌نها سلێمانى نه‌بووه.
له‌باره‌ى ده‌نگۆى فرۆشتنى پێنج مه‌كته‌ب له سلێمانى و بونى به‌ڵگه له‌و باره‌یه‌وه شاره‌وانى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى باس ئه‌كرێ كه پێنج مه‌كته‌به ئه‌وه زۆر دووره له راستیه‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش له‌و بڕیاره‌ى ره‌نگه مه‌به‌ستى ئه‌وه‌بێت چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى دیكه بكرێته‌وه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان لایه بیخه‌نه ڕوو ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ین.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه عه‌لى حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، بەبێ ئاگاداری پەروەردە دەیانەوێت حەوت خوێندنگای ناو شار بفرۆشن "قبوڵ ناکەین".
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى له گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى بارهه‌ڵگرێك قیر له گه‌ڕه‌كێكى سلێمانى رژاوه له‌لایه‌ن شاره‌وه‌نى سلێمانیه‌وه زه‌رده‌شت ره‌فیق ره‌تى كرده‌وه و وتى، دوێنێش هاوڵاتیه‌ك گه‌ڵابه‌یه‌ك قیرى رشتووه له گه‌ڕه‌كێك كه په‌یوه‌ندى به شاره‌وانى سلێمانیه‌وه نیه، واوتراوه كه ئه‌مه كارى شاره‌وانى بێت، ئێمه ئاگامان لێنیه.
PM:12:44:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 4512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت