کوڕەکەی ناتانیاهۆ لەرێگەی بڵاوکردنەوەی ئاڵای کوردستان وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە
یایر ناتانیاهۆ، کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
وێستگەنیوز-
کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەتویتەر وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی پۆستکردوە و لەگەڵیشیدا هەژماری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای تاگکردووە.
یایر ناتانیاهۆ، کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەبێ زیادکردنی هیچ نوسینێک، ئاڵایەکی جوڵاوی کوردستانی داناوە و ئەردۆغانی تاگکردووە.
ناکۆکییەکانی نێوان سەرۆکی تورکیا و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەسەر پرسی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسایە و لەم دوایەدا ئەردۆغان ئیسرائیلی بە دەوڵەتی "تیرۆر" وەسفكرد.
ئەگەری هەیە کاردانەوەی کوڕەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەچوارچێوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بێت، و هێندە بابەتەکە پشتگیریی کورد نەبێت.
ئەوە یەکەمجار نیە کوڕی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاڵای کوردستان لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاودەکاتەوە، بەڵکو ساڵی رابردووش، وێنەیەکی ئاڵای کوردستانی پۆستکرد و داوای لە کۆمپانیای تویتەر کردبوو ئاڵای کوردستان وەک ئیمۆجی زیادبکات.
هـ.هـ
AM:10:24:11/05/2021
ئهم بابهته 8664
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت