لەروداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس مردن
وێستگەنیوز-
شەوی رابردوو لەسەر رێگای سه‌یدسادق- هه‌ڵه‌بجه رووداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب و ماتۆڕسكیلێك رویداوە و لەئەنجامدا دوو کەس مردون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وێستگەنیوز شەوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكاب و ماتۆڕسكیلێك لەسەر رێگای سه‌یدسادق- هه‌ڵه‌بجه روویداوە، ماتۆڕسكیله‌كه دوو سەرنشینی لەسەر بووە و دوای رووداوەکە و بەهۆی سەختی برینەکانیان، گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ هێڵکاری بۆ رووداوەکە ئەنجامداوە و هۆکاری رووداوەکەی بۆ تیژڕه‌وی و بێئاگایی له‌ره‌وشی شه‌قامه‌كه گەڕاندووەتەوە، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش لەسەر رووداوەکە دەستبەسەرکراوە.
AM:08:43:11/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت