وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌باره‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری هه‌رێمی كورستان رایگەیاند، سبەی سێشه‌ممه 11ی ئایاری 2021 كه ده‌كاته رۆژی 29ی مانگی ره‌مه‌زان، لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌ت كۆده‌بێته‌وه و كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێوارە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان دیاریدەکرێت.
لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری هه‌رێمی كورستان ئاماژەی بەوەشکردوە، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردن و راگه‌یاندنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ناوه‌نده‌كانی رۆژنامه‌وانی بانگھێشتده‌كات بۆ ئاماده‌بونتان و رێكخستی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌كاتژمێر 6:30 خوله‌كی سبه‌ینێ سێشه‌ممه.
لیژنه‌ی بینینی مانگ لەوه‌زاره‌تی ئەوقاف ساڵانە لەکۆتا رۆژەکانی مانگی رەمەزاندا لەگەڵ لیژنه لاوه‌كیه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان، چاودێری بینینی مانگ ده‌كه‌ن و دوای نوێژی بانگی مه‌غریبیش ئه‌نجامی چاودێریكردنی مانگ بەشێوەیەکی فەرمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
8ی ئەم مانگەش عەلی موسەوی، شارەزایی فەلەکناسی عێراق
لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاندبوو، لەو وڵاتانەدا کە 11ی مانگی ئایار هاوکاتە لەگەڵ 29یەمین رۆژی رەمەزان، ئەستەمە مانگ لەو رۆژەدا و لەسەرجەم وڵاتانی ئیسلامی بە چاو ببینرێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دروستبونەکەی دەکەوێتە دوای رۆژئاوابونەوە، بۆیە رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان.
هـ.هـ
PM:11:27:10/05/2021
ئه‌م بابه‌ته 54460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت