کۆڵبەرێک لە ترسی هێزە ئهمنییهكانی ئێران خۆی خستە رووبارێک و خنکا
فەرزاد جەباری
وێستگه نیوز ـ
کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی ئورمیە لە کاتی کۆڵبەریدا و بە هۆی راوەدوونانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆی فرێداوەتە ناو رووبارێک و گیانی لەدەست داوە.
بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، دوێنێ یەکشەممە 9ی ئایاری 2021، کۆڵبەرێک بە ناوی فەرزاد جەباری، تەمەن 30 ساڵان لە کاتی کۆڵبەری خۆی خستووەتە ناو رووباری بنار و گیانی لە دەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەرزاد جەباری، خەڵکی گوندی مەنسورئاوای سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە بووە و دوای ئەوەیکە کە کەوتووەتە بۆسەی هێزەکانی سوپاوه بۆ ئەوەیکە دەستبەسەر نەکرێت خۆی فڕێ داوەتەوە ناو رووبارەکە و گیانی لەدەست داوە.
AM:11:27:10/05/2021
ئهم بابهته 1488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت