کچە کوردێکی ئەندازیاری فڕۆکەوانی: کار لە سەر سیستەمی کۆنتڕۆڵکردن لە رۆکێتەکان دەکەم
وێستگه نیوز-
کچە کوردێکی ئەندازیاری فڕۆکەوانی رایدهگهیهنێت، "بوون بە زانای رۆکێت کارێکی قورسە بەڵام من لە سەرەتای گەشتەکەمدام".
تاوین، کچە کوردێکی دانیشتووی ئەڵمانیایە و ئەندازیاری فڕۆکەوانییە و لەبارەی ژیانی خۆی و ئەزموونی خۆیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک و ئینستاگرام بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "جێی شانازین."
تاوین ئاماژهى بهوهكردووه، "لە شان و شکۆی ئافرەتی کورد کەم مەکەنەوە، ئازادی و بواری بۆ بڕەخسێنن تا دەربکەون، هیوادارم ببمە نمونەیەک کە ئافرەتانی تر چاوم لێ بکەن و هانی کچانی تر بدەم لە بواری تەکنۆلۆجیا کار بکەن، چونکە تەنیا بۆ پیاوان نییە، ئەندازە کارێکی بە چێژە، تەنها وێنای بکە و مەهێڵە ترادشن "کلتور" و تەقیلید و هیچ بەر بەستێک لە سەر رێگەت هەبێت."
تابین وەک خۆی دهڵێت، لەدایکبووی شاری بریمنی ئەڵمانیایە و دایکی خەڵکی مەهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان و باوکی خەڵکی شاری پیرانی باکوری کوردستانە.
تابین بەکالۆریۆسی لە ئەندازەی میکانیک و ماجیستەری لە ئەندازەی فڕۆکەوانی و فەزادا هەیە لە زانکۆی RWTH Aachenلە ئەڵەمانیا.
ئاماژه بهوهدهكات، "لە دوا ساڵی ئامادەکردنی نامەکەمدا یەکێکبووم لەو تیمەی کە کاری دەکرد لەسەر گەشەی کۆنسێپتی (مەفهوم)ی ئەو رۆکێتەی دەتوانرێت جارێکی تر بەکاربهێنرێتەوە و کارەکەم پێوانە و هەڵسەنگاندنی لۆدی سیرمۆ میکانیکیەکان بوو لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناو رۆکێتەکە، هاوکات پاڵپشت بە ئەنجامەکان، توانرا دیزانی رووکەشێکی پێویست بۆ قەڵغانی گەرمی دابنرێت، کە بە سترەکچەری یەکەمینی رۆکێتەکە دەبەسترێتەوە."
تابین رایگەیاندووە، لە ساڵ و نیوێک لەمەوبەر و لەوەتەی دەرچووە، وەک ئەندازیاری سیستەم لە یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی فەزا لە ئەوروپا کار دەکات لە بریمن، ئاماژەی بەوەکردووە، "کار لە سەر سیستەمی کۆنتڕۆڵکردن لە رۆکێتەکان دەکەم، بە واتا پێشخستنی ئەو سیستەمانەی کە دەتوانێت کۆنتڕۆڵی رۆکێتەکان بکات."
تابین وتى، "ببیت بە زانایەکی رۆکێت کارێکی قورسە و هەر هەنگاوێکی شایانی ماندوبوونە، هێشتا لە سەرەتای گەشتەکەمدام، خەونەکەشم ئەوەیە ببمە پێشەنگیک لە گەشەکردنی تەکنۆلۆجیای فەزای داهێناندا، کە یارمەتی مرۆڤایەتی بدات لە دوزینەوەی فەزاو فراوان کردن تیایدا."
AM:10:49:10/05/2021
ئهم بابهته 3212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت