حیزبێك بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی عێراق هەڵپەسارد


وێستگە نیوز-

حزبی شیوعی عێراق بەشداریكردنی لەهەڵبژاردنی پێشوەختی داهاتووی عێراق  هەڵپەسارد ئەوەش بەهۆی تیرۆركردنی چالاكوانێكیان لەشاری كەربەلا.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە   

حزبی شیوعی عێراق لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، تیرۆركردنی چالاكوانی مەدەنی ئیهاب وەزەنی لەلایەن گروپی (چەكە بێدەنگەكان)ی سەر بە گروپە چەكدارییەكان تیرۆر كرا، ئەوەش دوای ماوەیەكی كەم لەوەی هێزە ئەمنییەكانی كەربەلای ئاگاداركردووەتەوە كە هەڕەشەی تیرۆركردنی لەسەرە، بەڵام هیچ پاراستنێكی بۆ دابین نەكرا و هەر ئەوەش بوو كە تیرۆر كرا.  

  حزبی شیوعی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو تاوانە دژی دەنگە ئازادەكان بوو كە لەلایەن ئەو گروپانەوە ئەنجامدرا كە بە ئازادی دەسوڕێنەوە و چالاكییە تاوانكارییەكانیان دژی چالاكوانان و خۆپیشاندەران و شۆڕشگێڕان ئەنجام دەدەن كە زنجیرەیەكی تیرۆركردنیان ئەنجامداوە بەبێ ئەوەی بەرپەرچ بدرێنەوە.  

حزبی شیوعی عێراق دەڵێت "بۆیە بەشداریكردن لە هەڵبژاردن هەڵدەپەسێرین تا ئەو كاتەی حكومەت و دەسەڵاتی یاسادانان ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە و جدی دەگرنەبەر بۆ سنوردانان بۆ ئەو زنجیرە تیرۆركردن و تاوانانەی ئەنجام دەدرێن".


PM:10:09:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 6296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت