مستەفا کازمی: بوونی چەک لە دەست حزب گاڵتە جاڕییە

‌مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

وێستگە نیوز-

مستەفا کازمی دەڵێت، "ئەو پرۆژەی باسدەکرا بۆ هەڵبژاردن هەمبێت تەنیا پرۆژەی خزمەتی خەڵک بووە و وادەی من تا هەڵبژاردنە، ئێستا هەموو هەوڵمان بۆ ئەوەیە پشتگیری لە سەرخستی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەین"، دەشڵێت، " بوونی چەک لە دەست حزب گاڵتە جاڕییە".

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیداری چەند میدیایەکی عێراقی ئەوەشی ڕاگەیاند،" بەشێک لە لایەنە شیعە و سونییەکان داوایانکردووە پارتی سیاسی دروستبکەم، بەڵام گەواهیدەر هەن من بەڵێنم داوە بەبێ لایەنی تا دوا سات کاربکەم و تا دواسات پابەندی بەڵێنەکەم دەبم و ئەرکی ئێمە ئێستا ئەوەیە تەنیا پاڵپشتی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەین".

مستەفا کازمی. دەربارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق دەڵێت، " پەیوەندی هەرێم و بەغدا لە سەردەمێکی زێڕیندایە و ئێمە لە قۆناغێکین بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانەی لە ڕابردوودا ڕوویانداوە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، " هێزی چەکداری بیانی لە عێراق بوونیان نییە تەنها ئەوانەی ڕاوێژ پێشکەشدەکەن لەسەر خاکی عێراق ماون و هیچ چەکدارێکی ئەمریکای لە بکەی ئاسمانی بەلەد نەماون".

دەربارەی شەڕو پێکدادانی تورکیا و پەپەکە لەسە سنورەکانی هەرێمی کوردستان کازمی وتی، " پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ وڵاتی تورکیا هەیە و ڕەتیدەکەینەوە خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، ڕەفتارەکانی پەپەکە مەترسی بۆ سەر هەرێمی  کوردستان دروستکردووە".

دەربارەی هەڵبژاردنی پێشوەخ ئەوەی خستەڕوو، " هەموو ئەو هەڵبژاردنانەی بەڕێوەچوون لە دۆخێکی سەختدابوون، پێکدادان و هاوێشتنی مووشەکیش هەبوون، بەڵام  ئێستا دۆخ بەراورد بە ڕابردوو باشترەو پێویستمان بە نوێكردنەوەی متمانەیە و دەبێت پاڵپستی کۆمسیۆن بکەین بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن". 

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەربارەی ئەدای وەزارەتەکانی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، " ڕاشکاوانە قسە بکەم لە ئەدای هەموو وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق ڕازی نیم و بەم نزیکانە لیستێک ئامادە دەکەین بۆ گۆڕانکاری".


PM:09:16:09/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 3920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت