بەشیر حەداد: پێویستە 30 هاونیشتمانیه کوردەکە لە میسر ئازاد بکرێن
وێستگه نیوز-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیوەندیی بە باڵیۆز و کۆنسوڵی میسرەوە لە بەغدا و هەولێر کردووه، لهبارهى ژمارەیەک هاونیشتمانی هەرێم کە بە مەبەستی گەشتیاری چوونەتە میسر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون رایگەیاند، پێویستە هەرچی زووە ئەو 30 هاونیشتمانییە کوردە لە میسر ئازاد بکرێن.
بەپێی راگەیهندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، د. بەشیر حەداد، پەیوەندیی بە باڵیۆزی میسر لە بەغدا و کۆنسوڵی میسر لە هەولێر کردووە و داوای چارەسەرکردنی کێشەی ئەو 30 ھاونیشتمانییە کوردەی کردووە کە لە وڵاتەکەیان دەستبەسەر کراون.
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتى "پێویستە ھەرچی زووە ئەو ھاونیشتمانییانە ئازاد بکرێن و تەواوی بەڵگەنامەکانیان پێبدرێتەوە و بگەڕێندرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان".
وەکو لە راگەیهندراوەکەدا هاتووە، باڵێۆزی میسر لە بەغدا و کۆنسوڵی میسر لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیان داوە بەدواداچوون بۆ ئەو کەیسە بکەن و بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو گەشتیارانە بەزووترین كات بگەڕێننەوە.
ژمارەیەک هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کە بە مەبەستی گەشتیاری چوونەتە میسر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراون، ئەو هاونیشتمانییانەی دەستبەسەرکراون دانیشتووی شارەکانی، سلێمانی، هەولێر، رانیە، شارەزوور و زاخۆن .
PM:06:36:09/05/2021
ئهم بابهته 8904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت