یەکێتی و گۆڕان بەفەرمی هاوپەیمانییان راگەیاند


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە "هاوپەیمانیی کوردستان" کە هاوپەیمانێتیی یەکێتی و گۆڕانە بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 10-10-2021 بەفەرمی تۆمارکرا، بەو پێیەش ئەو دوو حزبە لەهەر بازنەیەکی هەڵبژاردن چەند کاندیدێكی هاوبەشیان دەبێت و بەیەوە کار بۆ سەرکەوتنیان دەکەن.

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە ئەمڕۆ 1ی ئایار دەرچووە باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران بەگوێرەی  مادده‌ى 29ى یاساى حزبه‌ سیاسیه‌کان و ژماره‌ 36ى ساڵى 2015 و ڕێوشوێنه‌کانى هاوپه‌یمانى و یه‌کگرتن ژماره‌ 2ى ساڵى 2020، به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر دامه‌زراندنى هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ى یه‌کێتى و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ ناونیشانى (هاوپه‌یمانى کوردستان).

بەرەبەیانی ئەمڕۆش فارس حسێن، ئەندامی  جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەوێستگەنیوزی راگەیاندبوو، ئەمڕۆ گۆڕان دواین بڕیاری خۆی لەسەر پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتو بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکەی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ یەکلایی دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، پێشوتر هەردوو جڤاتی گشتی و نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەسەڵاتیان داوە بە رێكخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکان.
No description available.

No photo description available.


PM:09:54:01/05/2021


ئه‌م بابه‌ته 5208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت