سعودییه: لێكۆڵینهوه سهرهتاییهكان دهریدهخهن هێرشهكان به چهكی ئێرانی ئهنجامدراوه
        
                فۆتۆ: گێتی
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	
	وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ئارامکۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان ئەو هێرشانە بە چەکی ئێرانی ئەنجامدراون.
لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەکرد: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئێران هێرشەکانی ئەنجامداوە و چەکی ئێرانی لەو هێرشانەدا بەکارهێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکان بەپلەی یەکەم زیانی لە بەرهەمهێنانی وزەی جیهانی گەیاندوە.
دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامن، سعودیە هەموو رێکارێک دەگرێتەبەر دژی ئەوانەی کە دەست بۆ ئاسایش و سەربەخۆیی وڵاتەکەی دەبەن.
ئەمە لەکاتێکدایە لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایەسەرگەورە کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە و بەوهۆیەوە رێژەی لە سەدا 50ی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە کەمی کرد. 
هــ. ر
        
        
AM:10:04:17/09/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1924
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت