ڤیدیۆ: هێڵی لەڤ به‌رهه‌مێكی تایبەت بە مۆندیال بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هێڵی لەڤ" نوێترین به‌رهه‌می خۆی كه تایبەت بە مۆندیال وتویه‌تی بڵاویكرده‌وه.
هێلی له‌ڤ له چه‌ناڵی تایبه‌ت به‌خۆی له یوتیوب ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی وتوه و بڵاویكردۆته‌وه، "پرنیسس سلۆمۆ" هۆنراوەی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به زمانی ئینگلیزی نوسیوه، "زیزۆ" هۆنراوه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به زمانی عەرەبی نوسیوه، كاری ئاواز و بەرهەمهێنانی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن هێلی له‌ڤ خۆی ئه‌نجامدراوه،له دەرهێنانی محەمەد شێروانی ه.
هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئانجلۆس لە ئەمریکا دەژی و سەنتەرێکی جوانکاریی لە شاری هەولێر هەیە، گۆرانی بۆ كوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش و توندوتیژی ژنان وتووە.
PM:07:23:10/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2100
جار خوێنراوه‌ته‌وه