"ئارێپا"؛ ناسنامەی چێشتخانەی ڤەنزوێلا
وێستگە ستایل-
"ئارێپا"؛ ناسنامەی چێشتخانەی ڤەنزوێلا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
وڵاتی ڤەنزوێلا خاوەنی کلتوورێکی دەوڵەمەندی خواردنە، بەڵام هیچ خواردنێک هێندەی "ئارێپا" گوزارشت لەو وڵاتە و خەڵکەکەی ناکات.
ئارێپا تەنها ژەمێک نییە، بەڵکو بەشێکە لە ژیانی ڕۆژانەی هەموو ماڵێکی ڤەنزوێلی و لە هەموو کاتەکانی ڕۆژدا وەک نانێکی سەرەکی دەخورێت.
ئەم خواردنە لە هەویرێکی گەنمەشامی بازنەیی دروست دەکرێت کە سور دەکرێتەوە یان دەبرژێنرێت، پاشان ناوەکەی بە گۆشت، پەنیر، فاسۆڵیا، یان ئەڤۆکادۆ پڕ دەکرێتەوە و تامێکی بێ وێنەی هەیە.
مێژووی ئەم خواردنە بۆ هەزاران ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە، کاتێک گەلە ڕەسەنەکانی ئەو ناوچەیە گەنمەشامییان وەک سەرچاوەی سەرەکی وزە بەکارهێناوە.
خواردنی سەرەکی وڵاتان تەنها تێرکردنی سک نییە، بەڵکو گێڕانەوەی مێژووی خاک و ڕەنجی جوتیارانە کە نەوە دوای نەوە دەگوازرێتەوە.
سەرچاوە: کەناڵی فود نێتوۆرک (Food Network)
PM:11:47:23/07/2026
ئهم بابهته 56
جار خوێنراوهتهوه