‌تەنها خواردن کە مێژووی بەسەرچوونی نییە؛ هەنگوین بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە

وێستگە ستایل-

تەنها خواردن کە مێژووی بەسەرچوونی نییە؛ هەنگوین بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


هەنگوین نەک تەنها وەک شیرینکەرێکی سروشتی و دەرمان بەکاردێت، بەڵکو یەکێکە لە سەیرترین ماددە کیمیاییەکانی سەر زەوی کە توانای هەیە بۆ هەزاران ساڵ بەبێ تێکچوون بمێنێتەوە.


لە کاتی هەڵکۆڵینە شوێنەوارناسییەکاندا لە ناو گۆڕە کۆنەکانی فیرعەونەکانی میسر، گۆزەیەک هەنگوین دۆزرایەوە کە تەمەنەکەی بۆ ٣٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، سەرسوڕهێنەرەکە ئەوەبوو کاتێک زاناکان تامیان کرد، هێشتا وەک ئەوە وابوو دوێنێ دروست کرابێت.


ئەم مانەوەیە بۆ چەند هۆکارێکی زانستی دەگەڕێتەوە؛ یەکەم، هەنگوین ڕێژەیەکی زۆر کەم شێی تێدایە، دووەم، ترشێتییەکی زۆر بەرزی هەیە. ئەم دوو فاکتەرە وا دەکەن هیچ بەکتریایەک یان کەڕوویەک نەتوانێت تێیدا بژی یان گەشە بکات، چونکە ڕاستەوخۆ دەخنکێن.


جگە لەمانە، کاتێک هەنگ مێشکە و ئەنزیمەکان دەخاتە ناو شەهدەکە، ماددەی "هایدرۆجین پێرۆکساید" دروست دەبێت کە وەک پاککەرەوەیەکی بەهێز کار دەکات و ڕێگری لە تێکچوونی دەکات. ئەمە وایکردووە هەنگوین ببێتە تاکە خواردن لە مێژوودا کە پێویستی بە ساردکەرەوە یان ماددەی پارێزەر نەبێت.


ئەم دۆزینەوەیە دەریخست کە مرۆڤە کۆنەکان زۆر لەوە زیاتر لەبارەی بایۆلۆژیاوە زانیویانە کە ئێمە تصەورمان دەکرد، بەوەی هەنگوینیان وەک خواردنێکی پیرۆز و نەمر بەکارهێناوە.


سەرچاوە: گۆڤاری سمیتسۆنیان (Smithsonian Magazine)


PM:11:45:15/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 8 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل