‌ڕیزۆتۆی کلاسیکی ئیتاڵی؛ ژەمێک کە لەسەر بنەمای ئارامگرتن و سادەیی دروستکراوە

وێستگە ستایل-

ڕیزۆتۆی کلاسیکی ئیتاڵی؛ ژەمێک کە لەسەر بنەمای ئارامگرتن و سادەیی دروستکراوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕیزۆتۆی ئیتاڵی بە یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنە تەقلیدییەکانی ئەو وڵاتە دەمێنێتەوە، کە بەهۆی پێکهاتە کرێمییەکەی و تامە دەوڵەمەندەکەیەوە جیادەکرێتەوە.


شێوازی ئامادەکردنی بە لێنانی برنجەکە بەسەرخۆیی لەناو شۆربای گەرمدا دەستپێدەکات لەکاتێکدا پێویستە بەردەوام تێکبدرێت.


کەرە، پیاز، پەنیر و پێکهاتەی تری وەک قارچک یان خواردنە دەریاییەکان بەپێی ویست وردە وردە بۆ ژەمەکە زیاد دەکرێن.


پرۆسەی لێنانی ورد و سەرخۆ ڕێگە بە برنجەکە دەدات نیشاستەکەی بە سروشتی دەربکات و ئەو قەوامە تایبەتەی لێ دروست بێت.


ئەمڕۆ ڕیزۆتۆ لە باشترین چێشتخانەکان و ماڵەکانی سەرانسەری جیهاندا وەک ژەمێکی شاهانە چێژی لێ وەردەگیرێت.


سەرچاوە: ئەکادیمیای چێشتلێنانی ئیتاڵی


PM:08:21:06/07/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل