خۆشەویسترین ژەمی ئەمریکییەکان؛ بۆچی پیتزا وەک یەکێک لە زۆرترین ئەو خۆراکانەی دەخورێن دەمێنێتەوە؟
وێستگە ستایل-
خۆشەویسترین ژەمی ئەمریکییەکان؛ بۆچی پیتزا وەک یەکێک لە زۆرترین ئەو خۆراکانەی دەخورێن دەمێنێتەوە؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
پیتزا تەنها جۆرە خۆراکێک نییە، بەڵکو بووەتە بەشێکی جی دانەبڕاو لە کولتووری خواردنی ئەمریکی و جیهانیش، و بەردەوام لە لوتکەی لیستی خۆشەویسترین ژەمەکاندا دەمێنێتەوە.
هۆکاری سەرەکی ئەم ناوبانگە زۆرە دەگەڕێتەوە بۆ هەمەجۆریی پێکهاتەکانی و نرخە گونجاوەکەی، کە وایکردووە بۆ هەموو تەمەن و چین و توێژەکان بژاردەیەکی دڵخواز بێت.
ڕۆژانە ملیۆنان کارتۆن پیتزا لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان دەفرۆشرێن، چ لە بۆنە و ئاهەنگە گەورەکاندا بێت یان وەک ژەمێکی ئاسایی ڕۆژانە لە ماڵەوە.
پیتزا لە بنەڕەتدا لە ئیتاڵیاوە هاتووە، بەڵام کاتێک گەیشتە ئەمریکا، گۆڕانکاری زۆری تێدا کرا و بووە ڕەمزێکی خواردنی خێرا کە هەموو کەسێک کۆدەکاتەوە.
ئەمڕۆ پیتزا نەک تەنها خۆراک، بەڵکو سیمبولی ئاسانکاری و چێژوەرگرتنە لە ژیان و بەردەوامە لە کۆنترۆڵکردنی بازاڕەکانی خواردنی جیهانی.
سەرچاوە: کۆمەڵەی نیشتمانی چێشتخانەکان.
PM:10:38:28/06/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه