شەنگار رەزا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "تۆم ئەوێ" بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل-
شەنگار رەزا نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "تۆم ئەوێ" بڵاوکردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
خانمە گۆرانیبێژی لاو، شەنگار رەزا نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی لەژێر ناونیشانی "تۆم ئەوێ" بڵاوکردەوە، کە وەک دیارییەک بۆ هەوادارانی لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا بڵاوی کردووەتەوە.
ئەم کارە نوێیەی شەنگار دوای ماوەیەک لە کارکردن و ئامادەکاری دێت، کە تێیدا هونەرمەند بە ستایل و دەرکەوتەیەکی نوێوە گەڕاوەتەوە نێو کایەی هونەری.
تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن مازیار فایەق-ەوە نووسراوە و شەنگار خۆی ئاوازەکەی بۆ داناوە، هەروەها کاری بەرهەمهێنانی کلیپەکەی لەلایەن HSH Motion Prodution بۆ ئەنجامدراوە.
شەنگار رەزا نزیکەی شەش ساڵە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە و لەو ماوەیەدا خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی، کە توانیویەتی لەو ڕێگەیەوە هەوادارێکی باش بۆ خۆی کۆبکاتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە ئێستادا دەنگدانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و هەوادارانی ئەم خانمە گۆرانیبێژە هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.
پەڕەی فەرمی خانمە هونەردمەند شەنگار لە Youtube
PM:05:02:11/07/2026
ئهم بابهته 304
جار خوێنراوهتهوه