‌ڕاپۆرتێکی نوێ هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بڕیارەکانی بارەی کەشوهەوا

وێستگە ستایل-

ڕاپۆرتێکی نوێ هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بڕیارەکانی بارەی کەشوهەوا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ڕاپۆرتێکی نوێی هاوبەشی ڕێکخراوی یونسکۆ و زانکۆی کۆلێژی لەندەن کە لە کۆنفرانسی COP31 پێشکەش کرا، هۆشداری دەدات کە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد دەکرێت ڕاوێژی نادروست و ناجێگیر لەبارەی بارەی کەشوهەواوە ببەخشن.


ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە بەکارهێنانی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری توێژینەوەی ژینگەیی و هاوکاریکردنی دامەزراوە حکوومییەکاندا ڕوو لە زیادبوونە.


توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە هەرچەندە ژیریی دەستکرد لە نزیکەی ٩٠٪ی پرسیارە بێلایەنەکانی تایبەت بە کەشوهەوادا وەڵامی ڕاستی داوەتەوە، بەڵام کاتێک ڕووبەڕووی بەرپەرچدانەوە بووەتەوە، زۆرجار وەڵامەکانی خۆی گۆڕیوە.


پسپۆڕان پێشتریش نیگەرانییان دەربڕیوە لەوەی کە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکرد دەکرێت لە ژێر کاریگەریی شێوازی پرسیارکردندا زانیارییەکان بگۆڕن یان ڕاوێژی ناتەواو پێشکەش بکەن.


دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە گرنگیی پشکنین و پشتڕاستکردنەوەی مرۆیی دەردەخەن لە کاتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرددا بۆ توێژینەوە ژینگەییەکان و بڕیارەکانی حکوومەت.


یۆرۆنیوز


PM:08:43:16/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل