15 نیشانه‌ی غوده‌ی ته‌مه‌ڵ
         
        
        
         وێستگە ستایل-
        
          
یەکێک لەو نەخۆشیانەی کە زۆر بلاوە پێویستە ھەموو کەسێک ئاگاداری نیشانەکانی بێت ئەویش نەخۆشی کەمی ھۆرمۆنی دەرەقیە کە پێ دەلین (hypothyroidism)ئەم نەخۆشیە زیاترلە ئافرەتاندا باوە بۆیە لە کاتی ھەبوونی نیشانەکانی پێویستە نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هاوار پزیشكی  غودە و ڕژێنەکان چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌خاته ڕوو.
	
1- ماندوبوونی زۆر (هەستکردن بە شەکەتی)
2- زیادبوونی هەستیاری بۆ سەرما
3- قەبزی
4- ووشك بوونی پێست
5- زیادبوونی کێشی لەش
6- هەڵئاوسانی دەموچاو
7- گر بوونی دەنگ
8-بێهێزی ماسولکەکان
9- زیادبوونی رێژەی چەوری خوێن بەتایبەتی کۆلیسترۆڵ
10-ئاوسان، رەقبوون، ئازاری جومگەکان
11- تێکچوونی سوری مانگانە یاخود زیادبوونی
12- وەرینی قژ و لاوازبوونی
13- سستبوون و خاو بوونی لێدانی دڵ
14- خەمۆکی
15- پەککەوتنی بیرەوەری
 
        
        PM:12:41:06/10/2019 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									14244
 جار خوێنراوهتهوه