‌دەستەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا گەورەترین تاقیکردنەوەی جیهان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد دەست پێ دەکات

وێستگە ستایل-

دەستەی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا گەورەترین تاقیکردنەوەی جیهان بۆ پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد دەست پێ دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دەستەی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا (NHS) تاقیکردنەوەیەکی کلینیکیی گەورەی دەست پێ کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی کە ئایا ژیریی دەستکرد دەتوانێت پشکنینی شێرپەنجەی مەمک باشتر بکات و یارمەتیی پزیشکانی پسپۆڕ بدات زووتر نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن یان نا.


پێشبینی دەکرێت تاقیکردنەوەی «ئێدیس» (EDITH) لە ماوەی سێ ساڵدا نزیکەی ٧٠٠ هەزار ئافرەت لە ٣٠ سەنتەری پشکنینی مەمک لە سەرانسەری بەریتانیا بگرێتەوە و ناوچەی کامبریجشایر بووەتە یەکەمین شوێن کە بەرنامەکەی تێدا دەست پێ بکات. لە ئێستادا وێنەکانی مامۆگراف لەلایەن دوو پزیشکی پسپۆڕی تیشکەوە دەپشکنرێن؛ ئەم تاقیکردنەوەیە هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا ژیریی دەستکرد دەتوانێت هاوکاری پزیشکان بکات لە پێداچوونەوەی وێنەکاندا، بەمەبەستی باشترکردنی دەستنیشانکردنی پێشوەختە و کەمکردنەوەی ئەرکی سەر شانی پسپۆڕان. پڕۆژەکە کە بە بڕی ١٠ ملیۆن پاوەند لەلایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ توێژینەوەی تەندروستی و چاودێرییەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، کارایی تەکنەلۆژیاکە لە پشکنینی ڕاستەقینەدا هەڵدەسەنگێنێت تا بزانرێت ئایا دەتوانێت پرۆسەکە باشتر بکات لە کاتێکدا سەلامەتیی نەخۆش پارێزراو بێت.


دامەزراوەی نەخۆشخانەکانی زانکۆی کامبریج (NHS) – تاقیکردنەوەی EDITH، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦


PM:09:47:23/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل