توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان قاوە و بەکتریای ڕیخۆڵە ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەکی نوێ پەیوەندیی نێوان قاوە و بەکتریای ڕیخۆڵە ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی زانستیی زانکۆی کۆپنهاگن پەیوەندیی لە نێوان خواردنەوەی بەردەوامی قاوە و چالاکیی ڕیخۆڵە و فرەچەشنیی میکرۆبەکانی ناو کۆئەندامی هەرسدا دۆزییەوە.
لێکۆڵینەوەکە کە لە 14ی تشرینی دووەمی 2026 بڵاوکرایەوە، تیشکی خستە سەر چۆنیەتی کارلێکی قاوە لەگەڵ پرۆسەی هەرسکردن و ژینگەی بایۆلۆژیی ڕیخۆڵەدا.
توێژینەوەکە لەسەر 61 کەسی تەندروست لە دانیمارک ئەنجامدرا، کەپسولێکی ئەلیکترۆنیی بچووک بۆ پێوانەکردنی ترشێتی، پلەی گەرمی و جووڵەی ڕیخۆڵە بەکارهێنرا و دەرکەوت قاوەخۆرە بەردەوامەکان فرەچەشنیی میکرۆبیان زیاترە.
زانایان پێیان وایە ئەم ئەنجامانە یارمەتیدەر دەبن بۆ تێگەیشتنی باشتر لە کاریگەریی خووە خۆراکییەکانی ڕۆژانە لەسەر تەندروستیی کۆئەندامی هەرس.
لەگەڵ ئەوەشدا توێژەران جەختیان کردەوە کە دۆزینەوەکان تەنها پەیوەندیی نیشان دەدەن و نایسەلمێنن کە قاوە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی باشتربوونی تەندروستیی هەرس.
سەرچاوە: یۆرۆنیوز (Euronews)، 14ی تشرینی دووەمی 2026.
PM:10:39:14/11/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه